دەستبەسەر کرانی کەریم قادرپور باوکی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینالە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کەریم قادرپور باوکی “ئاوات قادرپور” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ لەگەڵ تێپەڕ بوونی ١٠ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە ، تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران ، دۆخی جەستەیی و تۆمەتە وەپەڵدراوەکان دژی ئەو بەردەست نیە و ئەمەش بووەتە هۆکاری نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاری .

پێویستە وەبیر بهێنرێتەوە ، ئاوات قادرپور لاوی تەمەن ٢٠ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “مەلالەر” و دانیشتووی بۆکان ، لە رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بە سەختی بریندار بوو و دواتر لە رێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١، لە نەخۆشخانەی سەیدولشوهەدای ورمێ گیانی لە دەستدا .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین