دەستبەسەر کرانی کامران سوڵتانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

هانا: ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کامران سوڵتانی، فیلمبەرداری خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە لە بۆکان دەستبەسەریان کردووە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین