دەستبەسەر کرانی چوار چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، چوار چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کراون .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناسنامەی دەستبەسەر کراوان هیوا ئەحمەدی ، محەمەد زەبیحی ، سۆران سوڵتانی و رەحیم قودرەتی ، ڕاگەینراوە .

شایانی باسە هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا نزیک کاژێر پێنجی نیوە شەو بە شێوەی خۆسەرانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چوار چالاکی مەدەنی و لە سەر دیوارەوە چوونەتە ناو ماڵەکانیان ، لەگەڵ پشکینی ماڵەکان بەبێڕێزی پێکردن دەستبەسەریان کردوون و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاون .

تا ساتی ئامادە کرانی ئەم هەواڵە ، هۆکاری ڕفاندن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم کەسانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ناڕوونە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین