بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، چوار شارۆمەندی خەڵکی کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “هێمن ئیبراهیمی خەڵکی ئاوایی کۆرەدەرە ، محەمەد میرزاڕەحمانی خەڵکی ئاوایی تەروەرێز ، موسا تابعی خەڵکی ئاوایی لۆنەکۆن و جەبار ئیبراهیمی” خەڵکی ئاوایی تەختەزەنگی سەر بە کامێران سەلمێنراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم چوار شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم چوار شارۆمەندە و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .