دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەندی سەقزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شەوی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، چوار شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “مەهدی کەمالی، زەکەریا مورادی، محەمەد ئەمین پور و ئومید رەحیمزادە” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ ئەم چوار شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ بڕیاری دادوەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین