بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی پەرویز بنگینی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە ماڵەکەی دەستبەسە کراوە. هەروەها لە جەریانی ئەم دەستبەسەرکردنەدا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە سەر مۆبایل ئەم شارۆمەندە و بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەدا گرتووە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
