دەستبەسەر کرانی و ڕاگوێزانی ئەرسەلان یوسفی بۆ بەندیخانەی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە “٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٣” ئەرسەلان یوسفی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “سڵامەت”ی بۆکان ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە .بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بەردەستن ، ئەرسەلان یوسفی ڕۆژی پێنج شەممە “٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣” بانگ کراوە و پێویستە لەو رێکەوتەی ئاماژەی پێدراوە خۆیی بە بەشی جێبەجێ کاری سزاکان بناسێنێت .

ناوبراو لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی بۆکان بە سەرۆکایەتی قازی “کشوەری” بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە لە دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بێڕێزی بە ڕێبەر و بێڕێزی بە پیرۆزیەکانی دینی ئیسلام” بە پێنج ساڵ بەندکران سزا درابوو کە هاوکات سزاکە لە دادگای پێداچوونەوەش پشتڕاست کرایەوت .شایانی باسە ئەرسەلان یوسفی لە رێکەوتی “٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٣” بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ پێدرانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوو .

ئەو لە ماوەی دەستبەسەر کراندیدا لە گرتنگە و قۆناخی لێکۆڵینەوە لە مافە سەرەتاییەکانی تۆمەتبارێک لەوانەش دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو .

ناوبراو دوای دوو مانگ دەستبەسەر بوونی نایاسایی لە رێکەوتی ٢٧ی سێپتامبری ٢٠٢٣ ، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین