بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ (۳۰ی ئۆکتۆبری ۲۰۲٥) هێزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتڵاعات هەڵیانکوەتە سەر ماڵی ڕەئوف فەرۆخی لە پیرانشار و ناوبراو و وەهاب محەمەدپو(خاڵ و خوشکەزا)یان بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە، هێزە ئەمنیەکان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی ڕەئوف فەرۆخی بە مەبەستی دروست کردنی کەشی ترس و تۆقاندن لە نێو ئەندامانی بنەماڵەکە دەرگا و پەنجەرەکانیان شکاندوە.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بنەماڵەی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نییە.
شایانی باسە، وەهاب محەمەدپور پێشتر لە جەریانی بزوتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” دەستبەسەر و لە ئەو ماوەیەدا ئەشکەنجە دراوە، دواتر دوای ماوەی سێ مانگ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە بە ئازاد کرابوو.

