بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٤(٥ی سێپتامبری ٢٠٢٥)، چیا رەزایی وەرزشوانی خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزە ئەمنییەکان دوای کۆتایی هاتنی تەمرینی ڕۆژانە و لە کاتی هاتنە دەرەوەی لە باشگا دەستبەسەریان کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە.
تا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم وەرزشوانە کوردە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.
شایانی باسە، چیا رەزایی قارەمانی ڕشتەی وەرزشی MMA لە ئاست ئاسیایە.