دەستبەسەر کرانی وریا ئەمیری تەمەن ١٦ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەرپێڵ زەهاو

بە پێی ڕاپورتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی وریا ئەمیری خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم مێرمنداڵە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین