دەستبەسەر کرانی هونەرمەندی کورد ئەسمەر حەمیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی شەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) ئەسمەر حەمیدی، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد خەڵکی شاری مانە سەمەلقانی سەر بە پارێزگای خوراسانی باکور، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە ئەو هونەرمەندەیان دەستبەسەر کردووە و هەروەها لاپەڕەی ئینستاگرامەکەشی لە بەردەستا نەماوە.

شایانی باسە کە ئەسمەر حەمیدی پێشتر چەند جارێک لەسەر چالاکییە کەلتوری و مەدەنییەکانیەوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و دەستبەسەرکراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ، یان شوێنی ڕاگیرانی ئەو هونەرمەندە کوردە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین