بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، عەتا گوڵنازی ، خەڵکی سەقز، یەکێک لە نانەواکانی ئەم شارە ، لە ئەنجامی مانگرتنی نانەواکانی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو لە لایەن ئیدارەی ئەماکەنی شاری سەقزەوە بانگ کراوە و دوای ئامادە بوونی لەو دامەزراوەیە دەستبەسەر کراوە .
داواکاری سەرەکی نانەواکان شمولی گرانکردنی نرخی نان بە پێی تێچوویی دروست کردنەکەی ، چارەسەر کردنی کێشەی پچڕانی بەردەوامی کارەبا و پێڕاگەیشتن بە بابەتی گرانی کرێی نانەواخانەکان دەکات .
نانەوا ناڕازیەکان ڕایانگەیاندووە کە لە ئەنجامی زۆر بوونی بێ پێشینەی تێچووەکان و گوێنەدانی دامەزراوە بەرپرسەکان بە کێشە سنفیەکان ، هیچ چارەیەکیان جگە لە داخستنی نانەواخانەکان و مانگرتنی بەرین نەماوە .