بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، ناسح موستەفایی ، خەڵکی ئاوایی “نەجێ” سەر بە شاری سنە ، دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی شەممە ٧ی پوشپەڕ ، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ ئەوەی دەستبەسەری بکەن بەڵام ئەو لە ماڵ نەبووە .
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناسح موستەفایی لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات بانگ کراوە و دوای ئامادە بوونی لەم دامەزراوەیە ، دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران ، شوێنی ڕاگیران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .