دەستبەسەر کرانی مەنسور رەحیمی چالاکی کرێکاری خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی هەینی ٢٠ی پوشپەڕی ١٤٠٤، مەنسور رەحیمی چالاکی کرێکاری و وێنەگری تەمەن ٣٤ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاری مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردووە .

تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی هیچ ئەنجامێکی نەبووە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین