هانا : ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پوشپەڕی ١٤٠٤، مەلەک فەرەج بەیگی ، چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی بۆکان ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ لەگەڵ تێپەڕ بوونی یەک هەفتە بە سەر کاتی دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندەدا هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخی بەردەست نیە و ئەو لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەس کراوە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هانای ڕاگەیاند ، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی مەلەک فەرەج بەیگی دامەزراوە ئەمنی و دادوەریەکان هیچ جۆرە وڵام و ڕونکردنەوەیەکیان بەم بنەماڵەیە نەداوە .
ناوبراو دایکی کچێکە و لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگە پارێزی “وڵات” لە بۆکانە و لە بواری پاراستنی ژینگە و سەرچاوە سروشتیەکانی ناچەکدا چالاکی دەکات .