دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دیواندەرە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “ئاوات باباخانی” تەمەن ١٨ ساڵ ، کوڕی راشد ، خەڵکی ئاوایی “یەنگی یەرخ” و دانیشوویی دیواندەرە ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین