دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی مەریوانی دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “محەمەد قادری” تەمەن ١٧ ساڵ ، کوڕی ناسر ، خەڵکی ئاوایی “سەردۆش”ی مەریوان ، دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم مێرمنداڵە لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی نەورۆز لە ئەوایی سەردۆش ، بانگ و دەستبەسەر کراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین