دەستبەسەر کرانی محەمەد مستەفا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی محەمەد مستەفا تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە دەستیان بە سەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین