بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی محەمەد عەلی وەیسی، خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم چالاکی ژینگە پارێزیە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە لە هەمان ڕۆژدا سیروان خودا کەرەمی چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
