بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی “محەمەد عەلی محەمەد حوسێنی” تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی یاسوج، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزێکی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندی یاسوج ڕاگوێزراوە.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها زیادی کرد، محەمەد عەلی محەمەد حوسێنی نەخۆشی شەکرە(دیابێت)ی هەیە و لە ساتی دەستبەسەر کرانیەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخی لە بەردەستدا نیە.
