دەستبەسەر کرانی محەمەد دادرەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان بە چەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شارۆمەندێک بە ناوی “محەمەد دادرەس” لە ئاوایی سەردۆشی مەریوان دەستبەسەریان کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شەش ئۆتۆمبێلی پڕ لە هێزی چەکدار هەڵدەکوتەنە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە دواتر کەل و پەلی ناوماڵەکەی تێکدەشکێنن و دەستبەسەر مۆبایلەکەیدا دەگرن.

محەمەد دادرەس خێزاندار، خاوەن منداڵ و خەڵکی ئاوایی سەرۆشی مەریوانە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە کوردە، لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین