بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی محەمەد حوسێن برالەک خەڵکی شارۆچکەی لوماری سەر بە قەزای ناوەندی شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
