دەستبەسەر کرانی مامۆستا لوقمان ئەمینی دوای بانگ کرانی بۆ دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە : ئەمڕۆ دووشەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٤، مامۆستا لوقمان ئەمینی ئیمام جومعای مزگەوتی چواریارنەبی سنە ، دوای بانگ کران و ڕۆیشتی بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی هەمەدان دەستبەسەر کراوە .

ئەم مامۆستا کوردە لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢ ، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت لە بەرژەوەندی حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران ، هەڵگرتنی چەک و هاندانی خەڵک بۆ ئاژاوە نانەوە و پشتیوانی لە ناڕەزایەتیەکانی بزووتنەوەی ژینا” بە ١١ مانگ زیندانی تەعزیری ، دوور خرانەوە بۆ ئەردەبێڵ بۆ ماوەی دوو ساڵ و داماڵین لە جلوبەرگی رۆحانیەت و قەدەغەی لە وتاری هەینی ، سزا درابوو .

پێویستە وەبیربهێنرێتەوە ئەم مامۆستا سوننە مەزەبە لە رێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١، بە هۆی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژینا ، لە جادەی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە رێکەوتی ٣ی ڕەشەمەی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین