دەستبەسەر کرانی مامۆستا بەرزان مەلەکی دوای بانگ کرانی بۆ دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی هەمەدان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : مامۆستا بەرزان مەلەکی ، ئیمامی هەینی و مامۆستای مزگەوتی شەیخینی سنە ، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوای بانگ کران و ئامادە بوونی لە دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی هەمەدان ، لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو ڕۆژێک پێش دەستبەسەر کرانی واتە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردان ، بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە بانگ کراوە و ماوەی نزیک بە دوو کاژێر لێپرسینەوەی لەگەڵدان کراوە .

هەروەها پێشتریش لە ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگای دێولان بۆ سنە بە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری مامۆستا مەلەکی و شاگردەکانی ڕێگریان کربوو لە ڕۆیشتیان بۆ زاهیدان کە لە سەر بانگهێشت کرانی فەرمییان بۆ مزگەوتی مەکی بوو و ئەم مامۆستایە و شارگردەکانیان بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرابوون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین