دەستبەسەر کرانی لانیکەم چوار شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شنۆ لانیکەم چوار شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، سێ شارۆمەند بە ناوەکانی “مەنسور فەراش و مەحمود قادری” خەڵکی ئاوایی “سەرگیز” و “کاوە خاکی نەهاد” خەڵکی ئاوای “سۆفیان”ی سەر بە شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “جەمال حوسێن نژاد” خەڵکی ئاوایی “سەرگیز”ی شنۆ دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم چوار شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین