دەستبەسەر کرانی لانیکەم چوار شارۆمەندی مەریوانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی هەینی ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سێ شارۆمەند بە ناوەکانی “محەمەد نیکپەی ، ئارام نیکپەی و محەمەد ئەشتەک” خەڵکی ئاوایی “نێ”ی سەر بە مەریوان ، دوای بانگ کران و ئامادە بوونیان لە ئێدارەی ئیتڵاعات دەستبەسەر کراون .

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا ، شارۆمەندێک بە ناوی “تەحسین دادرەس” زیندانی سیاسی پێشوویی خەڵکی ئاوایی سەردۆشی مەریوان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار شارۆمەندە ، هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین