دەستبەسەر کرانی لانیکەم پێنج شارۆمەندی ناڕازی لە ئاست چالاکیەکانی کانگایەکی زێڕ لە سەقز

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی دووشەممە “٣٠پوشپەڕی ١٤٠٤، لانیکەم پێنج شارۆمەندی کورد ، خەڵکی ئاوایی “مێرگە نەخشینە”ی سەر بە شاری سەقز ، بە هۆکاری ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر چالاکیە زیانبەخشەکانی کۆمپانیایەکی کانگای زێڕ ، لە لایەن هێزەکانی ئینتیزامیەوە بە بڕیاری داواکاری سەقز دەستبەسەر کراون .

ناسنامەی سێ کەس لە دەستبەسەر کراوان بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لەتیف مورادی “مۆختاری ئاوایی” موزەفەر مورادی “پارێزەر” و بێهزاد مورادی سەلمێنراوە .

سەچاوەیەکی ئاگادار بە هانای ڕاگەیاند ، کۆمپانیای دەرکردنی کانگای زێڕ لە ناوچەی مێرگەنەخشینە ، بە تێکدان و وێرانکردنی باخەکان ، ڕێگا و بانەکان و شاخەکانی دەوری ئاواییەکە زیانێکی زۆری بە ژێنگە گەیاندووە و ئەمەش ناڕەزایەتی خەڵکی ئاواییەکە و چالاکانی ژینگە پارێزی لێکەوتووەتەوە .

پێشتریش ژمارەیەک لە شارۆمەندان بە واژۆ کردنی نوسراوەیەک ، بە هۆکاری زیان گەیاندن بە ژینگە داوای ڕاگرتنی کار و چالاکیەکانی ئەم کانگەیەیان کردبوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین