بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣” لانیکەم ٧ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “هێمن پاڵانی تەمەن ٢٥ ساڵ ، خالد کەمەری تەمەن ٢٧ ساڵ ، ئایمەن سەفایی تەمەن ٢١ ، ئومید ساڵحی تەمەن ١٧ ساڵ ، عیرفان مورادی تەمەن ٢٥ ساڵ ، پەیام رەنجبەر تەمەن ٢٧ ساڵ و کۆمار ساڵحی تەمەن ٢٢ ساڵ” خەڵکی سەرپێڵ زەهاوی کرماشان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندانە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی یان بڕیاری دادوەر لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .