دەستبەسەر کرانی لانیکەم ١٣ شارۆمەندی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز لە سەردشت

هانا : ڕوژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لانیکەم ١٣ شارۆمەندێکی کورد لە نێوانیاندا دوو منداڵ لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .

ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “شاکار عومەرزادە تەمەن ١٠ ساڵ ، بڕیار محەمەدیانی تەمەن ١٤ ساڵ ، ئارام ئاڵی ، رەحیم قادری ، کەمال قازانی ، کامران غەزالی ، محەمەد حوسێن پور ، رەحمیم ئەحمەدزادە ، عوسمان عومەرنژاد ، شێرزاد شەیخی ، بێهزاد مەسڵەحەت ، بێهروز حەمزەپور و محەمەد ئەحمەدپور” خەڵکی ئاوایی “دۆڵەگەرم”ی سەردەشت ، سەلمێنراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم شارۆمەندانە لە پەیوەندی لەگەڵ رێورەسمهکانی نەورۆز لە ئاوایی “دۆڵەگەرم” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سەردەشتەوە دەستبەسەر و لە رێکەوتی یەکی خاکەلێوی ١٤٠٤، بە دانانی بارمتە تاکۆتایی قۆناخەکانی دادرەسی ئازاد کراون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین