بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣” لانیکەم ١١ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بە هانا “زانیار سێدئەحمەدی ، عوسمان (شوانە) جەهانیفەر ، ئەیوب رەسوڵی . قادر خەرامانفەر ، سیامەند سێدئەحمەدی ، کەمال مەسعودی ، جەلال سەدەفی ، یوسف قال ، ئارام مەبزولە ، رەحمان دانا و ڕێبوار رەسوڵی” خەڵکی مەهاباد ، سەلمێنراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە خۆسەر و بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
سەرچاوەکانی هانا زیادیان کرد ، ئەم شارۆمەندانە پاش دەستبەسەر کران بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزراون .