دەستبەسەر کرانی فەریبا قەهرەمانی پوری ئەرسەلان قەهرەمانی لە گیانبەختکردووانی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ ڕێبەندانی ١٤٠٤، نزیک کاتژمێر ١٤:٣٠، شارۆمەندێک بە ناوی فەریبا قەهرەمانی خەڵکی شاری دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هانای ڕاگەیاند، ئەم شارۆمەندە دوای دەستبەسەرکرانی، پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کورتماوە لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجام دراوە کە هێزە ئەمنییەکان تەنیا پرسیاری ئەو دەرمانانەیان کردووە کە ناوبراو بە کاریان دەهێنێت.فەریبا قەهرەمانی تەمەن ٤٤ ساڵ، دایکی منداڵێکی ١٢ ساڵان و پوری ئەرسەلان قەهرەمانی لە گیانبەختکردووانی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ لە تارانە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، بارودۆخی جەستەیی و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین