بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “فەرهاد منبەری” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “نێر”ی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە لە مەیدانی ئێقباڵی سنە دەستبەسەر کراوە
.تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .