دەستبەسەر کرانی فەرشاد سوری لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی فەرشاد سوری خەڵکی ئاوایی “بالو”ی سەر بە شاری ورمێ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەم دەزگا ئەمنیە ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە کە فەرشاد سوری لە ساتی دەستبەسەر کرانیەوە تا ئێستا لە سەرجەم مافە مرۆییەکانی لەوانەش دەستڕاگەیشتن بە پارێز و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین