بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوو شارۆمەندێک بە ناوی “فەرزاد رەزایی” کوڕی عارف ، خەڵکی دیواندەرە ، بە هۆکاری پشتیوانیکردنی لە مانگرتنی شۆفیر بارهەڵگرەکان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .