دەستبەسەر کرانی فەتاح یوسف پور لە لایەن هێزە ئەمینییەکانەوە لە بۆکان

هانا: ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی فەتاح یوسف پور خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە؛ ئەم شارۆمەندە لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی فەتاح یوسف پور هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین