بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، فواد کەشاوەرز ، هونەرمەندی کورد ، دوای بەشداریکردنی لە ڕێورەسمی نەورۆز لە شاری ساحێبی (سەر بە سەقز )، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی فواد کەشاوەرز ، ئەو دوای دەستبەسەر کرانی بۆ گرتنگەی بەندیخانەی سەقز ڕاگوێزراوە .
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ، بنەماڵەی فواد بە مەبەستی ئاگادار بوون لە بار و دۆخی منداڵەکەیان سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانیان کردووە و لەوێ پێیان ڕاگەینراوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی ئازادی کاتی ئەو پێویستیان بە بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنیە کە بە هۆی نەبوونی بارمتەی داوا کراو ، فواد لە ئێستادا لە گرتنگە ماوەتەوە .