دەستبەسەر کرانی عەلی شیری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سایین قەڵا

هانا: ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٤(٥ی سپتەمبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عەلی شیری، تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “قۆزۆڵوێ ئەفشار”ی سەر بە قەزای ناوەندی شاری سایین قەڵا، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە پێی زانیاریەکانی هانا؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین