دەستبەسەر کرانی عەزیم یادگاری شارۆمەندی کوردی خەڵکی دێهڵۆڕان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٤، عەزیم یادگاری ، خەڵکی دێهڵۆڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی لە تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ئەم شارۆمەندە کوردە لە ئەنجامەی چەندین جار بانگ کران و لە پەیوەندی لەگەڵ جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و چارەنوسی لە بەردەستدا نیە .

عەزیم یادگاری پێشتر لە جەریانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی لەگەڵ شەش شارۆمەندی کوردی خەڵکی ئیلام بە ناوەکانی “ناسر رەزایی، محەمەد حوسێن حاسڵی ، سەعدوڵڵا ئایینی ، حوسێن باپیروەند ، فەرشاد ئایینی و دوکتۆر بەختیار محەمەدزادە” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە کۆی گشتیدا بە ٥٢ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درابوون .

شایانی باسە ناوبراو لەم دۆسیەدا بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین