بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی دێولان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شارۆمەندێک بە ناوی عەتا عەزیری ، لە شۆفیرە مانگرتووەکان دەستبەسەریان کردووە و بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕایانگواستووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، دەستبەسەر کرانی عەتا غەدیری لە ئەنجامی پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەری و ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو کەسانەی مانگرتنیان شکاندووە ، لە دژی ئەو دۆسیەی دادوەری کراوەتەوە و بڕیاری گرتنی لە لایەن داواکاری گشتی سنەوە دەر کراوە و بنەماڵەی ئەم شۆفیرەش هەڕەشەیان لێکراوە و پێیان ڕاگەینراوە نابێت لەمبارەوە هیچ لێدوانێک بدەن .
شایانی باسە لە جەریانی ١٠ ڕۆژ مانگرتن زیاتر لە ٢٠ شۆفیر دەستبەسەر و ژمارەیەکیش ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراون .