بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی عەبدوڵڵا خانی و ئیدریس خوداکەرەمی، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ستاد خەبەری(هەواڵگری) ئەم شارەوە دەستبەسەر کراون.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم دوو چالاکی کرێکاریە دوای دەستبەسەرکران بۆ ستاد خەبەری ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزراون.
تا ساتی ئامادە کرانی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
شایانی باسە، عەبدوڵڵا خانی پێشتریش بە هۆی چالاکیە کرێکاری و مەدەنیەکانیەوە دەستبەسەر کراوە.
