رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە لە دووهەمین ڕۆژی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی (بەیت و حەیران) شاری سەردەشت، عومەر ئەحمەد ناسراو بە (رەسوکە) تەمەن ٤٣ زاڵ، خەڵکی شاری پشدەر (قەڵادزێ) هەواڵنێری ئاڤا میدیا لەگەڵ تیمی وێنەگرەکانی لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، عومەر ئەحمەد و تیمەکەی بۆ ئامادە کردنی ڕاپۆرت لە فێستیڤاڵی هەڵپەرکێی مەهاباد و هەروەها فێستیڤاڵی (بەیت و حەیران)ی شاری سەردەشت چوونەتە ئەو ناوچەیە، لە دووهەمین ڕۆژی فێستیڤاڵەکە و لە جەریانی ڕێورەسم لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەیەکی ورمێ ڕاگوێزراون.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر چارەنوسی ئەم شارۆمەندانە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.
