بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤(٨ی سپتەمبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عماد دەرئۆفتادە، تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی خوێندکاری زانکۆ لە بەشی ئەندازیاری عومران لە زانکۆی ورمێ، دوای سەردانیکردنی ئیدارەی ئیتڵاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانان هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات هەیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەم شارۆمەندە لە ئاوایی زێوکێ و بە هۆی نەبوونی خۆیی لە ماڵەوە، باوکیان بە ناوی رەحمان دەرئۆفتادە تەمەن ٧٠ ساڵ،دەستبەسەر کردووە و بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی پیرانشار ڕایانگوێزاوە و دوای حەوت کاژێر لێپرسینەوە بە مەرجی تەسلیم کردنی کوڕەکەی ئازاد کراوە.
شایانی باسە عماد دەرئۆفتادە دەبێته کوڕەمامی “کۆمار دەرئۆفتادە” مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ کە لە جەریانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە رێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.