دەستبەسەر کرانی شەهرام نەجاری لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی شەهرام نەجاڕی خێزاندار و خەڵکی ئاوایی دلۆی سەر بە شاری ورمێ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین