بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە “٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” هاوکات لەگەڵ مانگرتنی دوکاندار و کاسبکاران لە شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ، شەش کەس لە کاسبکاران لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “سینا ڕەزایی ، ئەمجەد گریاخیز ، محەمەد سەیف پەناهی ، نەعیم دوستی ، محەمەد ئەتلەسی و ئامەد محەمەدی” خەڵکی سنە سەلمێنراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم کاسبکارانە بە شێوەی خۆسەرانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
نەعیم دوستی و ئەمجەد گریاخیز لە چالاکانی کرێکاری سنە و هەر وەها ئەندامی کەمپەینی نە بە ئێعدامن .
شایانی باسە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان لە سەر بانگهێشتی ئەحزابی کوردستانی بە نیشانەی پشتیوانی لە دوو بەندکراوی سیاسی “پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی” کاسبکاران و دوکاندارانی کوردستان مانگرتنی گشتیان بەڕێوەبرد .