دەستبەسەر کرانی شێرکۆ کانی سانانی وێنەگر و چالاکی ژینگەپارێزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕوژی سێشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٣ی دیسامبری ٢٠٢٥) شێرکۆ کانی سانانی چالاکی ژینگە پارێزی، وێنەگر و خەڵکی شاری مەریوان، دوای گەڕانەوەی لە ڕێورەسمی “زاگرۆسانەی ئاوایی نێ” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ریستۆرانەکەی خۆیی لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستبەسەر کراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین