دەستبەسەر کرانی شێرزاد عەلی رەمایی وەرزشوانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ڕۆژی پێنجشەمە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤(١١ی سپتەمبری ٢٠٢٥) شێرزادعەلی رەمایی وەرزشوانی خەڵکی ئاوایی “نەجێ”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە.

شێرزاد عەلی رەمایی تەمەن ٣٨ ساڵ، کوڕی محەمەدشەریف، قارەمانی وەرزشێکی ڕەزمی بە ناوی ڕەزم سوڵتانە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم وەرزشوانە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین