دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە ؛ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، شارۆمەندێک به ناوی “محەمەدعەلی ئازەری” خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ ، خەڵکی نەغەدە و دانیشتوویی ورمێ ، لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین