دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی حامد شامی ، خێزاندار ، باوکی منداڵێک ، خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کردووە .

سەرچاوەکەی هانا زیادی کرد ، کە سەڕەرای تێپەڕ بوونی چەند ڕۆژێک بە سەر کاتی دەستبەسەر کرانی حامد شامی ، بەدوداچوونی بنەماڵەکەی بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ، هیچ ئەنجامێکی نەبووە .

شایانی باسە حامد شامی پێشتریش بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای ٢٥ ڕۆژ لێپرسینەوە ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین