هانا : ڕۆژی شەممە ٢١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “محەمەد ئەڵڵا رەزایی” خەڵکی سنە و دانیشتووی دێولان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراوە .
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .