بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “بێهروز شەریفیان” خێزاندار ، باوکی منداڵێک ، خەڵکی بۆکان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ماوەی ١٢ ڕۆژە ئەم شارۆمەندە دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا لە سەر تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .